بڕۆ بۆ ناوەڕۆک

خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی سیگتونا

شارەوانیی سیگتونا

توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەف

توندوتیژی و چەوسانەوەی پەیوەست بە شەرەف لە زۆر کۆمەڵگادا هەیە و دەتوانێت بە شێوازی جیاواز دەربکەوێت. کەس بۆی نییە خراپ مامەڵەت لەگەڵ بکات. تۆ مافی ئەوەت هەیە کە حاڵت باش بێت و داوای یارمەتی بکەیت ئەگەر پێویستت پێی هەبوو.

توندوتیژی و چەوسانەوەی پەیوەست بە شەرەف واتە چی؟

توندوتیژی و چەوسانەوەی شەرەف پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە داوا لە هەموو ئەندامانی خێزان دەکرێت پەیڕەوی هەندێ ڕێسا بکەن بۆ ئەوەی ناوبانگ و ڕێز و شەرەفی خێزان تێکنەدەن. هەموو کەسێک بەبێ گوێدانە ڕەگەز یان مەیلی سێکسی دەکرێت تووشی چەوسانەوە و توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەف بێت. ئەگەر سەرپێچی ئەو ڕێسا و نەریتانە بکەیت کە چاوەڕوانت لێدەکرێت پەیڕەویان بکەیت، دەکرێت تووشی زیان ببیت.

توندوتیژی و چەوسانەوەی پەیوەست بە شەرەف چۆن دەردەکەوێت؟

ئایا لە بارودۆخێکدا دەژیت کە خۆت بڕیار نادەیت چۆن جلوبەرگ بپۆشیت و لەگەڵ کێ کۆببیتەوە، لەگەڵ کێ ژن یان مێرد بهێنیت، ئایا دەتەوێت جیابیتەوە، یان چ پیشەیەک هەڵبژێریت؟ هەندێ جار تەنها هەواڵێک دەربارەی ئەوەی کە لەوانەیە گوتبێتت یان کردبێتت، بەسە بۆ ئەوەی تووشی زیان ببیت. ئەوانەی کۆنترۆڵت دەکەن زۆرجار چەند ئەندامێکی خێزانن – هەم ژن و هەم پیاو. لە حاڵەتە جدیترەکاندا دەکرێت تووشی هەڕەشەی توندوتیژی یان توندوتیژی ببیت.

هەندێک کەس بە تایبەتی لە مەترسیدان

ئەگەر تۆ کەسێکی LGBTQ بیت کە لەگەڵ نەریتەکانی شەرەفدا دەژیت، دەکرێت زیاتر لە مەترسیدا بیت، چونکە زۆرجار هەر شتێک جگە لە ئارەزووی ڕەگەزی دژبەر (heterosexualitet) بیرلێنەکراوەیە. هەروەها دەکرێت زیاتر لە مەترسیدا بیت ئەگەر کەمئەندام بیت، چونکە پشتبەستنت بەو کەس یان کەسانەی توندوتیژی دەکەن دەکرێت زۆر بێت و توندوتیژییەکە شێوازی تر وەردەگرێت و دەکرێت دۆزینەوەی قورس بێت.

بۆ کوێ دەتوانم بچم؟

ئەگەر تووش بوویت، گرنگە کە بزانیت تۆ بە تەنها نیت. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ڕاوێژ و پشتگیریت بدەین و دڵنیا دەبینەوە کە بە ڕێز و هاوسۆزییەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت. ئەوە مافی تۆیە. پەیوەندی بە بەشی پێشوازییەوە بکە بۆ ڕێنمایی. تۆ کە تەمەنت هەتا ٢٣ ساڵە، دەتوانیت لەگەڵ ناوەندی گەنجانمانیش قسە بکەیت.

لە کاتی مەترسیی فریاکەوتوودا، هەمیشە پەیوەندی بە 112 بکە.

پەیوەندی

تەلەفۆن
کاتەکانی کارکردن
دووشەممە–هەینی ٠٩:٠٠–١١:٠٠، ١٣:٣٠–١٤:٣٠
ناونیشان
Södergatan 20, Märsta

پشتگیری و زانیاری زیاتر